سەرکردەکانی چین و ئەمریکا و ڕووسیا کۆبوونەوە

شی جین پینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، لە پەراوێزی لووتکەی هاریکاریی ئابووریی ئاسیا-زەریای هێمن (APEC) لە شاری شینجین کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵییان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی چین، سەرکردەکان بیروڕا سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە ئاشتیی جیهانی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

سەرکردەکانی ئەمریکا، چین و ڕووسیا، بۆ یەکەمین جار لووتکەیەکی سێقۆڵی لە جۆری “دیالۆگی سەقامگیریی ستراتیجی” ئەنجام دەدەن.

لەو کۆبوونەوەیەی لە ژێر سایەی جەنگەکانی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێی دەسەڵات لە زەریای هێمندا سێ وڵاتەکەی لەسەر یەک مێز کۆکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت قەیرانە جیۆپۆلەتیکیە هەنووکەییەکانی پەیوەست بە ئۆکراینا، ئێران یان کۆریای باکوور تاوتوێ بکرێن.

لووتکەکە بەهۆی ئەوەی یەکەمین نموونەی کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیەیە لە نێوان زلهێزەکاندا لەم سەردەمە نزیکەدا، گرنگییەکی سیمبولی هەیە.

ئەو لێدوانانەی پێش کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان دراون، ئاماژە بەوە دەکەن لە لووتکەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی تاوتوێ دەکرێن.

٣٣هەمین لووتکەی هاریکاریی ئابووریی ئاسیا-زەریای هێمن (APEC) لە 17-19ی تشرینی دووەم لە شاری شینجین سەربە پارێزگای گووانگدۆنگ لە چین بەڕێوەدەچێت.