تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێ، هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هێرش بوو بۆ سەر گەلی عێراق و سەرکۆنەی دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2026، تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمهریکا بۆ عێراق و سووریا، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری کرد.
لە پەیامەکەیدا تۆم باراک ئاماژەی بەوە دا، هێرشکردنە سەر دامەزراوەی کۆرمۆر وەک پەلاماردانی تەواوی گەلی عێراقە و کارێکی قبووڵنەکراوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕوونی کردەوە، بە تەواوی پشتیوانی لە زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، تاوەکوو ئەنجامدەرانی ئەو کارە بدۆزرێنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
شەوی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەشی بارکردنی غازی شل بەئامانج گیرا. سەرباری ئەوەش بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ڕاگیراوە.