پەرلەمانتارێکی یەکێتی وازی لە حیزبەکەی هێنا

هەردی سەڵاح پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی وازی لە حیزبەکەی هێنا و دەڵێت: بەهۆی بێ بەڵێنی بێ هەڵوێستی وازی هێناوە و لەمەودوا وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، هەردی سەڵاح، لە فەیسبووکی تایبەت بەخۆی پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی: “ڕایدەگەیەنم کە لەمڕۆ بە دواوە، هیچ پەیوەندییەکم بە یەكیتی نیشتمانی کوردستانەوە نەماوە و وازم لە یەکێتی هێنا.”

هەردی سەلاح ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی بێ وەفایی بێ وەعدی بێ هەڵوێستی وازی هێناوە.

هەر لە پەیامەکەیدا، هەردی سەڵاح رایگەیاندووە “لێرەدا، وەکو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبم و هەر شتێک لە خزمەتی کوردستان وخەڵکەکەی دا بێت، ئەوە دەکەم.”