ئەردۆغان لە ئەنتاڵیا پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانی جیهان پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەشداری لە COP31.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شوێنی بەڕێوەچوونی لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە شاری ئەنتالیای توركیا لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێکرا.

ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە شاری ئەنتاڵیای تورکیا.

لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كان لە ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ ده‌خايێنێت.