هەفتەى داهاتوو مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت

بە هۆى نەبوونى پارە لە بانکەکان دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دواکەوتووە و بڕیارە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دەستبکرێت بە دابەشکردنى.

کاروخ عەبدوڵا، یەکێک لە نوێنەرانی گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاربوو یەکشەممەى ڕابردوو مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆى نەبوونى پارەى پێویست لە بانکەکان دابەشکردنى مووچەکە دواکەوتووە.

لای خۆیەوە وەزارەتى دارایى دڵنیایى پێداون، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دەستبکرێت بە دابەشکردنى.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 78 هەزار فەرمانبەرى گرێبەست هەیە، کە زۆرینەیان مامۆستاى گرێبەستى سەر بە وەزارەتى پەروەردەن و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.