دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و د. ڤالا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە 52 دەنگ و ڕامی نووری بە 52 دەنگ بە جێگری سەرۆک و مونا قەهوەچی بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، زەنگی دانیشتنی پەرلەمان لێدرا و 52 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون، واتە ڕێژەی یاسایی تەواو کراو 1+50ی تێپەڕاند.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە هەڵبژێردرا:
د. ڤالا فەرید، بە سەرۆکی پەرلەمان
ڕامی نووری بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان
مونا قەهوەچی بە سکرتێری پەرلەمان
ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کردبوو پێهاتبوون لە 39 پەرلەمانتاری پارتی، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمان و کریستیان و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنەکان جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان.