تۆم باراک: ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات

تۆم باراک ڕایگەیاند: ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی هەمەڕەنگیی هەرێمەکە بێت و یەکڕیزیی بەردەوام لە ڕێگەی دەسەڵاتپێدان و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەدی دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2026، تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە پۆستێکدا لە تۆڕی “ئێکس” ڕایگەیاند: “لەگەڵ دەرباز ڕەسول، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەحمەد موفتی، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، گفتوگۆمان کرد لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز دەکات.”

توم باراک نووسیویەتی: “ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی هەمەڕەنگیی هەرێمەکە بێت.”

هاوکات، نێردە ئەمریکیەکە باسی لەوەش کردووە کە یەکڕیزیی بەردەوام تەنها لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بەهێزکردنی حکومەتی خۆجێی و دامەزراوەکان و پەرەپێدانی شەفافییەتێکی زیاترەوە بەدی دێت.