نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو ڕیم ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا و بەرپرسانی وەزارەت و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا، پێكهاتبوو.

لە کۆبوونەوەيه‌کدا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، برەودان بە هاریکاریی هاوبەش لە بوارەکانی گەشەپێدان، ئابووری، وەبەرهێنان و بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە و جەختی لە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و هاریکارییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا کردەوە.

لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و پابەندیی وڵاتەکەی بە بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدان و سەقامگیریدا دووپات کردەوە.

دۆخی ئێزدییان، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو كه‌ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ئاماده‌ى بوو.