سوپای پاسداران ڕایگەیاند سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکایان لە کوێت و بەحرێن کردۆتە ئامانج و دوو وڵاتەکەش هێرشەکان ئیدانە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2026، سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت و سەکۆکانی هەڵدانی درۆن و موشەکی ئەمریکایان لە بنکەی ئاسمانی عەلی سالم لە کوێت کردووەتە ئامانج.
لەبەرانبەردا، وەزارەتی بەرگریی کوێت، ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بەرپەرچی هێرشە درۆنییەکانی ئێرانیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.
هاوکات سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا و لەبەرانبەردا وەزارەتی بەرگری بەحرێن بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕاگەیاند و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش بڵاویکردەوە کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی باڵەخانەیەکیان چۆڵکردووە دوای ئەوەی ئاگر تێیدا کەوتووەتەوە بەهۆی هێرشەکەوە.
هەردوو وەزارەتی دەرەوەی کوێت و بەحرێن بە توندی ئیدانەی هێرشەکەیان کرد و بە هەوڵێکی دوژمنکارانە وەسفیان کرد.