سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند براده‌ر مووسكى ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى جوانه‌مه‌رگ (ئه‌ردال)ى كوڕيان سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند براده‌ر مووسكى دەکات.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی نێچیرڤان بارزانی:

بۆ كۆچى دواييى جوانه‌مه‌رگ (ئه‌ردال)ى كوڕيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ندى ديار مامۆستا براده‌ر مووسكى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌‌كه‌يان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان