ئەفسەرێک بە چەقۆ کوژرا

ئاسایشی گشتی ئوردن کوژرانی یەکێک لە ئەندامەکانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە عەممانی پایتەخت بە ئامێرێکی تیژ هێرشکرایە سەری و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2026، ئاسایشی گشتی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەندامەکانی له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه‌ كوژراوه‌ و دواتر ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە كردووه‌.

هاوکات تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئوردن، هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی ئەفسەرەکەی لە پایتەختی ئوردن بڵاوکردەوە.

هەروەها باس لەوەشکراوە، ئەو کەسەی کە هێرشی کردووەتە سەر ئەفسەرە ئەمنییەکە لە شەقامی مەدینە، دوای ئەوەی چەقۆی لێداوە، هەوڵیداوە دەست بەسەر چەکەکەیدا بگرێت، بەڵام ئەفسەرێکی دیکەی ئەمنی دەستوەردانی کردووە و ڕێگری لەوەکردووە.

ئەو هێرشە دوای ئەوە هات کە کۆتایی مانگی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کەنیسەیەکی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی و لە ئەنجامدا 9 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.