24 سیناریۆ بۆ جیهان لە ساڵی 2027

بەرگی تایبەتی گۆڤاری «ئیکۆنۆمیست» بۆ ساڵی 2027، کۆمەڵێک مەترسی و گۆڕانکاریی سیاسی، ئابووری، تەکنەلۆژی و ژینگەیی خستووەتەڕوو؛ لەوانەش ئەگەری قەیرانی دارایی، پەرەسەندنی ململانێیە ناوچەییەکان و کاریگەرییەکانی زیرەکیی دەستکرد.

بەپێی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، گرنگترین سیناریۆ چاوەڕوانکراوەکان بۆ ساڵی داهاتوو ئەمانەن:

  1. داڕمانی بازاڕی پشک و قەرزە جیهانییەکان.
  2. گەورەترین هێرشی سایبەریی بە پشتبەستن بە زیرەکیی دەستکرد.
  3. قەیرانی بانکەکان و ڕاکێشانی بەکۆمەڵی پارە لە بانکەکان.
  4. هێرشکردنە سەر تایوان لەلایەن چین یان دانانی گەمارۆی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا.
  5. پەرەسەندنی گەورەی ملمڵانێ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
  6. قەیران لە دابینکردنی نەوتی جیهانی.
  7. تەقینەوەی حەوزی زیرەکیی دەستکرد و داڕمانی بەشێک لە کەرتی تەکنەلۆجیا.
  8. پچڕانی بەکۆمەڵی کارەبا لە چەندین وڵاتدا.
  9. ڕێکخستنەوەی سیستمی داراییی جیهانی.
  10. سەرکەوتنی مارین لۆ پێن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا.
  11. شۆڕش و خۆپیشاندانە بەکۆمەڵەکان لە فەرەنسا.
  12. پەرەسەندنی ملمڵانێی نێوان ڕووسیا و ناتۆ.
  13. ناڕێکیی لە بازاڕی قەرزە جیهانییەکان.
  14. ناچاربوونی بانکە ناوەندییەکان بە چاپکردنەوەی پارە.
  15. پچڕانی پەیوەندییە جیهانییەکان.
  16. دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان و دروستکردنی ڤاکسین.
  17. کەمبوونەوەی گەورەی خۆراک و تێکچوونی زنجیرەی دابینکردن.
  18. شەپۆلی گەرمای تێکشکێنەر و زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەی دەشتاییەکان.
  19. فراوانبوونی چاودێریی بەکۆمەڵ لە جیهاندا.
  20. قەیرانێکی سیاسیی گەورە لە ئەمریکا کە دۆناڵد ترەمپ تێیدا دەور دەبینێت.
  21. ڕووبەڕووبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە قەیرانێکی سیاسیی گەورە.
  22. بڵاوبوونەوەی ملمڵانێ سەربازییەکان لە چەندین ناوچەی جیهان.
  23. پشتیوانیی حکومەتەکان لە دراوە دیجیتاڵییەکان.
  24. دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ڕێکخستنی پەیوەندییە جیهانییەکان.

ئەم خاڵانە پێشبینی و سیناریۆی گشتیین، نەک هەواڵی پشتڕاستکراو یان بڕیارێکی حەتمی. گرنگیی بەرگەکە لەوەدایە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەو مەترسییە سیاسی، ئابووری، تەکنەلۆژی و ژینگەییە دەخاتەڕوو کە لەوانەیە لە ساڵی 2027دا کاریگەرییان لەسەر جیهان هەبێت.