دوای ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی دوو کەس هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی هەردوو تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە هەڵیانکوتابووە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، هەروەها دەست گیرا بەسەر پارە دزراوەکە و هەر دوو دەمانچەی تۆمەتباران.
ئاماژە بەوەشکراوە، “هەردوو تۆمەتبار بە مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.”