لە قوتابخانەیەک مینێک تەقییەوە و 13 کەس بوونە قوربانی

لەناو قوتابخانەی “المحدثة” لە شارۆچکەی “زەرکان”ـی سەر بە پارێزگای حەسەکە مین تەقییەوە و بەهۆی ئەوەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی چوارشەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2026، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لەناو قوتابخانەی “المحدثة” لە شارۆچکەی “زەرکان”ـی سەر بە پارێزگای حەسەکە، منداڵێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا منداڵێک بە ناوی “ئەحمەد سەنجار” گیانی لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە یەکێک لە بریندارەکان مامۆستایەکی قوتابخانەکەیە.

تیمە فریاگوزارییەکان سەرجەم بریندارەکانیان بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شارۆچکەی “تەل تەمەر” و شاری “حەسەکە” گواستووەتەوە. سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی برینەکان سووک و مامناوەندن و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت.