نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە بە ناردنی بەشەنەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان و بە نرخى پاڵپشتیکراویش دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ گه‌لی ئازیزمان له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا؛ عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاریدا پشكی نه‌وتی سپی بدرێت به گه‌له‌كه‌مان به نرخی پاڵپشتیكراو.
باسم موحه‌ممه‌د، وه‌زیری نه‌وت، كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ڕاسپارد په‌له بكات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینكردنی پشكی نه‌وته‌كه.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق، زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیکردووە بە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.