ئێران پێشنیازێکی قەتەر ڕەت دەکاتەوە

ئێران رەتیدەکاتەوە قەتەر پێشنیازێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا پێشکەش کردبێت و بیرۆکەکانی دەوحە بە قبووڵنەکراو وەسف دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2026، بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز”ـی ڕاگەیاند: قەتەر هیچ پێشنیازێکی فەرمی و نوێی نەخستووەتە بەردەم تاران، بەڵکو کۆمەڵێک بیرۆکەی هێناوەتە ئاراوە کە بە تەواوی نەگونجاو و ڕەتکراوەن.

بەرپرسە باڵاکە سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە ناوەکییەکەی تاران، جەختی کردەوە: ئێران بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە نەرمییەک لە دۆسیەی ئەتۆمیدا نیشان نادات.

ئەم هەوڵانەی قەتەر لە کاتێکدان ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی زۆر هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و مەترسییەکانی تەشەنەسەندنی ململانێکان بۆ جەنگێکی ناوچەیی بەرفراوانتر لە ئارادان.