لە شاری دێلوڕان بەهۆی کێشەی دارایی، کەسێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2026 هاونیشتمانییەک لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو لە شاری دێلوڕان کەسێک بە ناوی (موحەممەد موحەممەدی) بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و کێشەی دارایی، هاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی کوشت پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.”
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، موحەممەد موحەممەدی تەمەن 57 ساڵ، بە چەک سەرەتا هاوژینەکەی کوشتووە، دواتر دوو منداڵی تەمەن 9 ساڵی کە جمک بوون و کچێکی تەمەن 13 ساڵی خۆی کوشتووە.”
هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەی، موحەممەد کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
هاوکات پۆلیس ڕایگەیاند کە لێکوڵینەوە لە هوکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.