نێچیرڤان بارزانی لە دیداری مێری باسی چی کرد؟

ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، 12ـى تشرینى یەکەمى 2026، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پانێڵێکى تایبەت لە میانى بەڕێوەچوونى دیدارى مێرى ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای ناوچەکە سەرەتای قۆناخێکی نوێیە کە هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکاندا دەرفەتیشی تێدایە. هاوکات جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پاراستنی سەروەریی عێراق و چارەسەرکردنی ریشەییی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

بەشێک لە وتەکانى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارى مێرى:

  • هەفتەی پێشوو یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی باشیان کردووە.
  • ئەم هەفتەیە یان سەرەتاى هەفتەی داهاتوو هەردوولا کۆدەبنەوە.
  • کاک بافڵ تاڵەبانی، پێشتر گوتی “نە لەخوارەوەین و نە لەسەرەوە، ئێمە لە ناوەڕاستین”، منیش جەخت لە قسەکانی کاک بافڵ دەکەمەوە.”
  • کاتێک حکومەتیش نەبووە، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە، بۆچوونی پارتی و یەکێتی لە پرسە ستراتیجییەکاندا زۆر نزیکبوو.
  • نێچیرڤان بارزانی: دیدی ئەحمەد شەرع دژایەتیکردنی کورد نییە.
  • نێچیرڤان بارزانی: لە ڕۆژئاوای کوردستان لەوەی ئێستا زیاتر بەدەست نەدەهات.
  • نێچیرڤان بارزانی: سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەری بۆ کورد و تورکیا دەستکەوتە.
  • نێچیرڤان بارزانی: هەرکەسێک پرۆسەکە سەربخات شایەنی خەڵاتی نۆبڵە.
  • نێچیرڤان بارزانی: دوو ساڵە بەهۆی پرۆسەکەوە هیچ شەڕێک نەبووە و کەس نەکوژراوە ئەوەش دەستکەوتە.
  • نێچیرڤان بارزانی: پرۆسەی چارەسەری لە باکووری کوردستان جددیە هەرچەندە هەنگاوەکان خاون.
  • نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە.
  • نێچیرڤان بارزانی: ئێمە لە سەرەتای شەڕەکەوە سنوورەکانمان داخست و هێزمان نارد بۆ سنوورەکان.
  • نێچیرڤان بارزانی: ناکرێت لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئێران بکرێت.
  • نێچیرڤان بارزانی: هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نابەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد.
  • نێچیرڤان بارزانی: کێشەی کورد بە ئینکاری و فەرامۆشکردن چارەسەر نابێت.
  • نێچیرڤان بارزانی: ئێران زۆر بە جددی بیر لە چارەسەری پرسی کورد دەکاتەوە.
  • نێچیرڤان بارزانی: پێموایە دەرفەت بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دێتەپێش.
  • نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە کاریان کرد.
  • نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە.
  • نێچیرڤان بارزانی: عێراق لەم قۆناغەدا هەڕەشەی ئابووری لەسەرە.
  • نێچیرڤان بارزانی: گەورەترین ئاڵنگاریی بەردەم عێراق ئەوەیە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری مامەڵە بکات.

لە کۆتایدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت کرد و گوتی: “لە پرسی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتدا ریکۆردێکی زۆر خراپمان تۆمار کردووە، بەڵام هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام دا، لەم هەفتەیەدا یاخود لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجام دەدەین بەو هیوایەی بگەینە چارەسەر. جێگەی خۆشحاڵییە کە لە پرسە ستراتیژییەکاندا هەڵوێستی پارتی و یەکێتی لە یەکترەوە نزیک بووە.”