نووسینگەی ڕێبوار تەها ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها دوورن لە ڕاستییەوە و ئەو کەسانەی ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە لەلامان ناسراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 نووسینگەی ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند: دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەی، دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە. لەلامان ناسراون، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەین.