هێرشی مووشەکی کرایە سەر پارتی ئازادیی کوردستان

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە چوار مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە بالیسان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026 ئەدیب خالیدی، گوتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند: “کاتژمێر 9:22 تاکو 9:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە چوار مووشەکی بالیستیکی هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی ئەو حیزبە لە دۆڵی بالیسان.”

ئەدیب خالیدی گوتیشی: “بەهۆی ئەوەی شوێنەکە لە پێشدا چووڵکراوە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.”

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە کە پێشتر کەسوکاری پێشمەرگەکانی تێدا نیشتەجێبوون.