میدیایی ئێرانی بڵاویکردەوە، موحەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵا کۆبووەتەوە.
بەگوێرەى میدیاى ئێران، دوایین پێشهاتەکانی جەنگ و دۆخی ئابووری، بەهێزکردنی پێکهاتەی دەسەڵاتی وڵات تاوتوێ کراون. هەروەها بژێوی خەڵک و پێشخستنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەر و تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
لە دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕێبەری باڵای ئێران تاوەکو ئێستا هیچ وێنە، ڤیدیۆ و تۆمارێکی دەنگی موجتەبا بڵاونەکراوەتەوە، زیاتر پەیامەکانی بەشێوەی نووسراو بڵاودەکرێنەوە.
پێشتریش بانگەشەى ئەوەى کراوە لەگەڵ پزیشکیان کۆبووەتەوە، بەڵام هیچ وێنە یاخود ڤیدیۆییەک بڵاونەکرایەوە.