بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان دیواندەرە-بیجاڕ لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026, شایەتحاڵیک لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: “ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سایپا و پراید لەسەر ڕێگەی دیواندەرە-بیجاڕ ڕوویداوە.”
بەگوتەی ئەو شایەتحاڵە، بەهۆی تووندیی پێکدادانەکەوە سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پرایدەکە کە دایکێک و دوو منداڵی بوون، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلی سایپاکەش بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ئێران بەهۆی خراپیی ڕێگەوبان و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و تووندوتۆڵی لە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەبنە قوربانی.