بەهۆی هەورەبروسکەوە دوو پێشمەرگە بوونە قوربانی

لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا لە سنووری دهۆک، بروسکە لە دوو پێشمەرگە دەدات و بەهۆیەوە بریندار دەبن.

ڕۆژی چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026  لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمییاندا لە نزیک بازگەی “خەتارێ”، بروسکە لە دوو پێشمەرگە دا و بەهۆیەوە بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکە، هەردوو بریندارەکە کە پێکهاتبوون لە (ئیبراهیم مشیر حەسۆ)، تەمەن 48 ساڵ و (سایب ساڵح ڕەشید)، تەمەن 40 ساڵ، دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.

هاوکات، سەرچاوەیەکی تەندروستی لە دهۆک پشتڕاستی کردەوە کە چارەسەری پێویست بۆ هەردوو پێشمەرگەکە کراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان.