ڕۆژنامەیەكی ئێرانی: ئەمریكا و ئیسرائیل بڕیاری جەنگێكی نوێیان داوە

ڕۆژنامەیەکی ئێرانی نزیک لە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکات، ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیاری هەڵگیرساندنی جەنگێکی نوێیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕۆژنامەی “خۆراسان”ی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، لێكدانەوەی ڕووداوەكانی هەفتەی ڕابردوو نیشانەی بڕیاری كۆتایی ئەمریكا و ئیسرائیلن بۆ جەنگ. ڕۆژنامەكە نووسیویەتی كە تاران لە ئەزمونی سالانی ڕابردووەوە تێگەیشتووە كە دیپلۆماسی و نامەگۆڕینەوە كاریگەریی نامێنێت تا ئەو كاتەی ڕووبەڕووبونەوەیەكی نوێ ڕوودەدات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا، ڕۆژنامەکە ڕەخنەی توند لە جەمسەرگیریی سیاسیی ناوخۆی ئێران دەگرێت و دەڵێت: ڕەوتی چاکسازیخوازان بۆ چەندین دەیە مانەوەی خۆیان بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا گرێداوە، لە بەرانبەریشدا باڵی بەرامبەر داهاتووی سیاسیی خۆی لە ڕەتکردنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژئاوا دەبینێتەوە.

هەرچەندە هیچ بەڵگەیەكی فەرمی بۆ ئەم بڕیارە نەخراوەتە ڕوو، بەلام ڕاپۆرتەكە هۆشداری دەدات لەوەی كە ئاراستەی كارەكان بەرەو جەنگ دەچن.

ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل لە سالی 2026دا گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار دوای هێرشە درۆنی و مووشەكییەكان و جەنگی 40 ڕۆژە. تاران هەمیشە وەك ستراتیژییەک بۆ فشار خستنە سەر واشنتن كارتی گەورە بەكاردێنێت، بەڵام گەڕانەوەی ترەمپ و توندبوونی هەڵوێستی ئیسرائیل وایكردووە كە ئاسۆی ئاشتی لاواز بێت.