شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێم. پلەی گەرماش بە شێوەیەکی گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەممە، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەمەش بەهۆی کاریگەریی لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست. بارانبارین سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستپێدەکات بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند، هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت. پاشان بارانبارینەکە دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانچوارشەممەپێنجشەممە
هەولێر3031
سلێمانی2829
دهۆک2827
هەڵەبجە3031
زاخۆ2726
چەمچەماڵ3132
گەرمیان3738
پیرمام2526
ئاکرێ2726
حاجی ئۆمەران1717