عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەغدای بەرەو ئوردن جێهێشت بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم و واژۆکردنی چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتن.
ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە عەلی فالح زەیدی بەغدای بەرەو ئوردن جێهێشتووە. بڕیارە لەم سەردانەدا ئاستی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتر بکرێت.
هاوکات حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: لە سەردانەکەیدا، عەلی فالح زەیدی چاوی بە شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن دەکەوێت، تێیدا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتنە لەگەڵ شانشینی ئوردن.