سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەل ڕاوێژکاری ئاسایشی بەریتانیا کۆبووەوە و باسیان لە هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا و شاندێکی ياوه‌رى كرد.
لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه ئيرفان سديق، باڵیۆزى به‌ريتانيا له عێراق ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و سەربازیدا، هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا تاوتوێ كران.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.