پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد. لای خۆیەوە پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، تەقەکەرەکە کورە پووری کوژراوەکانە، هەروا ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە برا بوون و بە ناوەکانی جەمال حاجی و فەلاح حاجی و برایەکی دیکەیشیان بریندارە.
بەر لە خۆڕادەستکردن بکوژەکە پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕووداوەکە پەیوەندی هەیە بە بابەتی پارەوە. یەکێک لە کوژراوەکان کە زاوای بکوژەکەیە لەگەڵ پارێزەرێک مانگ نەبووە زیانی ماددی لێ نەدەن. بۆیە بکوژەکە بڕیاریداوە ئەم تاوانە بکات. دەشڵێت، خۆم ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکەم.