نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا، چوار ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە، هەروەها ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەوان پێکبهێنرێت، بە بیانووی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی ئەرک لە ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنییەکانیان.
بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن ئەمینداریەتی کاروباری کارگێڕی و بەدواداچوون لە ئۆفیسی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەرچووە و بە واژۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسەکە، لیوا عەبدولئەمیر شەمەری دهرچووه، رێنمایی دەرکردنی فەریق جەنەڕاڵ داود سەلمان داوود، فەرماندەی ناوچەی ئەمنی دوو، عەمید ریاز جیزان رسن سەللوم، ئەفسەر لە بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی رهسافەی بەغدا، عەقید زولفهقار عەودە کیتاب، فەرماندەی فەوجە فریاگوزارییەکەی پێنجەمی بەغدا – رهسافه و لیوا عەقید مستەفا ساڵح مەهدی، ئەفسەری هەواڵگری فەوجەکەی لهخۆگرتووه.
بە گوێرەی بەڵگەنامەکە، بڕیارەکان بەهۆی کەمتەرخەمی ئەو ئەفسەرانەیه لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و رێگەدان بە ئەندامانی هێزەکانی حهشدی شهعبی بۆ سووكایهتیكردن به ئاڵای ئەمریکا لە کاتی نمایشی رۆژی سەروەری، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی چڕکردنەوەی چاودێری و ئامادەبوونی مەیدانی پۆلیسی رهسافهی بەغدا لە کاتی خۆپیشاندان و ئاهەنگ و بۆنە جۆراوجۆرەکان دهكات.