مەسعوود پزیشكیان، سەرۆكکۆماری ئێران، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکەری گاز (GECF) سەردانی ڕووسیا دەکات.
کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ، سەبارەت بە بەرنامەی سەردانەکەی ڕایگەیاند: دیداری نێوان پزیشكیان و ڤلادیمیر پووتین، لە بەرنامەکەدا جێگیر کراوە بەڵام لە دیدارەکەدا هیچ بەڵگەنامەیەک واژۆ ناکرێت.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، سەردانی پزیشكیان بۆ مۆسکۆ ڕۆژی سێشەممە، 27ی ئۆکتۆبەر ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش ئاشکرا کراوە پزیشكیان لە ڕووسیا لەگەڵ سەرکردەی هەندێک وڵاتیش کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەندین بابەتەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوون دەکەن.