لە ئەمڕۆوە نرخی غازی بارزگانی هەرزاندەبێت و نرخی لیترێک غاز لە بەنزینخانەكان 175 دیناری لێدەبێتەوە و دەبێتە 500 دینار .
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەكان دەبێتە 500 دینار كە ئێستا بە 675 دینارە.
هەرزانبوونەكە دوای چەند رۆژێک لە پرۆسەی نوێكردنەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دێت كە بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک، بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% كەمبووەوە.
كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەوێتە شارەدێی قادركەرەمی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، بە شادەماری وزەی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.بەرهەمهێنان لە كێڵگەكەدا لە ساڵی 2008ـەوە دەستیپێكردووە و كۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم، كە پشكی پێنج كۆمپانیایە، بەڕێوەی دەبەن.كێڵگەكە غازی 85%ـی پڕۆژەی ڕووناكی دابین دەكات و سێ جۆر وزە بەرهەمدەهێنێت، ئەوانیش، غازی سروشتی و غازی ماڵان و غازی شل .