تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت گران کرا

لەسەرتاسەری عێراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت 10 هەزار دینار زیاد کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بڕیاری زیادکردنی تێچووی پاسپۆرت جێبەجێ کرا و لە 91 هەزارەوە بووە 101 هەزار دینار.

 لەبارەی هۆکاری گرانبوونی تێچووی پاسپۆرتی عێڕاقی، ئەو سەرچاوەیە گوتی، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و جێگیرکردنی هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 1500 دینار.

 زیادکردنی تێچووی پاسپۆرتی عیڕاقی لە کاتێکدایە لە پەرلەمانیی عێڕاق هەوڵێک هەبوو بۆ کەمکردنەوەی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت بە جۆرێک لەگەڵ بژێوی سەرجەم چین و توێژەکان بگونجێت.