هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ساڵح ئامێدی، هونەرمەندی ناسراوی دەڤەری بادینان و کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئابی 2026 حەسەن فەتاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی دهۆک ڕایگەیاند: “هونەرمەند سالح ئامێدی کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە.”

حەسەن فەتاح گوتیشی: “هونەرمەند سالح ئامێدی، ماوەیەکە نەخۆش بوو، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کرد.”

هونەرمەند ساڵح ئامێدی، لە ساڵی 1949 لە قەزای ئامێدی لەدایکبووە و یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی دەڤەری بادینان، چەندین ساڵ بەردەوام خزمەتی بە هونەر و کولتووری نەتەوەکەی کرد.