قوتابییەک دەستڕێژی گوللەی کرد و زیاتر لە 22 کەسی کردە قوربانی

لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی تایلەند، 7 کەس کوژران و لانی کەم 15 کەسی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسیش دەڵێت تەقەکەرەکە قوتابی هەمان قوتابخانەیە.

ئەمڕۆ هەینی 7ی ئابی 2026 ده‌سه‌ڵاتدارانی تایلاند ڕایانگەیاند: قوتابییەک له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كدا ده‌ستڕێژی گولله‌ی كردوه‌ و پاشانیش كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئاژانسی فرانس پرێس له‌ زاری میدیا ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ڕووداوه‌كه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک له‌ باكووری بانكۆك 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15 كه‌سیش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر و له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا، پۆلیس به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو، ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ی وه‌ك خوێندكار ناساندووه‌. به‌پێی میدیا ناوخۆییه‌كان، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ به‌ هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 14 یان 15 ساڵ وه‌سفكراوه‌.