وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: کاتی مانەوەی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێران دەخوێنن تاوەکو 15ـی نیسان درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابیانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە، درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە 28ـی ئادار تاوەکو 15ـی نیسانی 2026.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، “لە دوای ئەم ڕێککەوتە وەزارەت جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات. هەروەها ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.”
وەزارەتی خوێندنی باڵا، هۆکاری ئەو بڕیارە بۆ بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.