وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بە کەمبوونەوەی کارەبا دەکەن لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا ڕایانگەیاند: “بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە. کۆمپانیای داناگاز هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرت، بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 2500 – 3000 مێگاوات کەم دەبێتەوە.”
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هەردوو لا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، هەوڵدەدەن کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا کەم بکەنەوە.