سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل یەکەم هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا. سەرچاوەکانیش پشتڕاستی دەکەنەوە ئەمریکا لە هێرشەکەدا بەشداربووە.
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026 ئیزرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: “هێرشی پێشوەختەمان لە دژی ئێران دەست پێکردووە و ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیمان کردووەتە سەر تارانی پایتەختی وڵاتەکە.”
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لە ناوەڕاستی تاران ڕوویداوە. بەردەوام دەنگی تەقینەوەی نوێ دەبیسترێت.
لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند: دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی. داواش لە هاووڵاتییانی ئێران دەکات، ئارامی بپارێزن و هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بکەن.
بە گوتەی سەرچاوەکان، ئەمریکا پێی باشتربووە کە یەکەمجار ئیسرائیل هێرش بکات، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ڕێگەی لەبەردەم ئاسان ببێت بۆ هێرش کردنە سەر ئێران.