شۆفێرەکەی لاهور جەنگی و 8 کەسی دیکە ئازادکران

ئەمڕۆ نۆ لە دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی لالەزار لەلایەن ئاسایشی سلێمانی ئازادکران و لەنێویشیاندا شۆفێرەکەی لاهور شێخ جەنگی هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی شوباتی 2026 قادر ئاغا مەنتک، یەکێکە لە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار ڕایگەیاند: “چەند کەسێکی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادكران و کەریم حاجی عەلی، شۆفێری تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی و پلە سەربازییەکەی عەقیدە یەکێکە لە ئازادکراوان.”

داڵ میدیا زانیوویەتی، ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ ئازادکراون لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە 9 کەسن.