لە نوێترین لێکۆڵینەوە پزیشکییەکاندا توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت، بەکارهێنانی ژەهری دووپشک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جگەر ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە، بەتایبەتیش بۆ چارەسەری هەوکردنی جگەر و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی جگەر.
گۆڤاری iLIVER توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دوو هەزار و حەوتسەت دووپشک بۆ پاڵاوتنی ژەهرەکەیان بەکارهاتوون و دەرکەوتووە ئەو پیتاندنە دەکرێت کاریگەرییەکی خێرای هەبێت لەسەر نەخۆشییەکانی جگەری مرۆڤ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو توێژینەوەکە، کرداری پاڵاوتنەکە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی گەردیلەی سروشتی و تەکنەلۆجیای مۆدێرنی وەکو ژیریی دەستکرد و پزیشکی نانۆیی ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا، پزیشکانی دێرینی چین، ژەهری دووپشکیان بەکاردەهێنا بۆ چارەسەری نەخۆشی و بەتایبەت هەوکردنەکان.