بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێک دەچێتە واشنتن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە مەراسیمی ئێوارەخوانی ڕۆژنامەوانانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: “ئەم هەفتەیە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات.”
لای خۆیەوە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە کە ڕۆژی دووشەممە نەتانیاهۆ، دەچێتە واشنتن و ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کۆدەبێتەوە.
هەروەها نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، نەتانیاهۆ بەشداری لە پـرسەی سیناتۆری کـۆچکردوو لیندزی گراهام دەکات.
ئەمە شەشەمین دیداری نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆیە لە دوای دەستبەکاربوونەوەی ترەمپ. سەردانەکە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بووەتەوە، لە کاتێکدا هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەڕانەوە بۆ دانوستان بەردەوامن.