پاسێک وەڕگەرا و 22 کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی وەڕگەرانی پاسێکی گەشتیاریی پۆڵەندی لەسەر یەکێک لە شارە سەرەکییەکانی وڵاتی هەنگاریا، لانی کەم 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئابی 2026  پۆلیسی هەنگاریا ڕایگەیاند: ” ڕووداوەکە لە کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیاندا لەسەر شاڕێی M3 لە نزیک ناوچەی “مێزۆکێرێستێس” ڕوویداوە، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بوداپێستی پایتەخت. پاسەکە بە هۆکارێکی نادیار کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی لەو ناوچەیەدا.”

پۆلیس ڕاشیگەیاند، کە لێکۆڵینەوەی وردیان لەبارەی هۆکاری وەڕگەرانی پاسەکە دەستپێکردووە، لە کاتێکدا کە بارودۆخی تەندروستیی هەندێک لە بریندارەکان بە “ناجێگیر” وەسف کراوە.

تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گواستووەتەوە.