لە سێ ڕووداوی جیاوازدا لە پاکستان 161 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەن.
ڕۆژی یەکشەممە 2ی ئابی 2026 بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند: لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، بەهۆی بارانبارینی وەرزی و لافاوەوە، 126 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش هۆشدارییەکی جددی دەربارەی دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا دەردەخات.
هاوکات کەناڵی جیۆی پاکستانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوە و داڕمانی کانێکی خەڵووزی بەردین لە هەرێمی بەلوچستان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە 34 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند: کرێکارێکی دیکە لە هەمان هەرێمدا لە کاتی کارکردن بەهۆی تەقینەوەی غاز لە کانێکی خەڵووز گیانی لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕووداوەکانی داڕمان و تەقینەوەی غاز لە هەرێمەکانی بەلوچستان و سەند دەگمەن نیین، ئەمەش دەرخەری ئەوەن پێوەرەکانی سەلامەتی و بارودۆخی کار لەو ناوچانەدا لە ئاستێکی نزمدایە.