کۆمپانیای BYD بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ دەخرێتە لیستی سزاکانی ئەمریکا

پنتاگۆن لیستی ئەو کۆمپانیایانەی بڵاوکردەوە کە پێی وایە یارمەتی سوپای چین دەدەن، BYD و عەلی بابا و سایتی بایدۆ لە سەرەوەی لیستەکەدان.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026 میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند: ئەگەر ئەو گومانانەی پنتاگۆن ساغ ببێتەوە ئەوا دوور نییە ئەو کۆمپانیایانە ڕووبەڕووی سزا ببنەوە. کە لە لیستەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناوی هەریەک لە  زەبەلاحە تەکنەلۆژییەکانی وەک عەلی بابا (Alibaba)، باییدو (Baidu) و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بی وای دی (BYD) بەدی دەکرێت.

BYD ئێستا یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرێد و کارەبایی، چەند ساڵێکە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرانسەری جیهاندا ئۆتۆمبێلەکانی بەکاردێت.

 ئەم لیستەی پێنتاگۆن تەنیا بۆ سەپاندنی سزای بەرفراوان نییە بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا، بەڵکو وەک هۆشدارییەکی تووندیشە بۆ کەرتی بازرگانی تاوەکو خۆیان لە مامەڵەکردن لەگەڵیان بپارێزن.