سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ڕێباز موحەممەد حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق بۆ خواست.

هەر لە دیدارەكەدا، پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باس.

لە 15ی تشرینی یەکەمی 2026دا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لە چوارچێوەی تەواوکاری کابینەکەی عەلی زەیدی، ڕێباز حەملان وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان متمانەی بەدەستهێنا و بووە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق.