ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم رادەستی بەغدا کرا.
ڕۆژی یەک شەممە 3ی ئابی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.”
ڕادەستکردنی مووچەی مانگی تەمموز لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا نەنێردراوە و کۆتا مووچە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە ڕێکەوتی 24ـی تەممووزی 2025 بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا کە مووچەی مانگی ئایاری 2025 بوو.