سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 42 ساڵەی ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە، “ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێويسته بیكات بۆ بهديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييان.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تەمموزی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 42 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان، ڕایگەیاند: “ئه‌نفالكردنى بارزانييان له‌لايه‌ن ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقه‌وه، به‌رده‌واميى زنجيرهيهك تاوان بوو بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان و قڕكردنى، به‌ڵام له‌به‌رده‌م خۆڕ‌اگرى و كۆڵنه‌دانى كوردستانيياندا شكستى هێنا و بووه په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئهنجامدهرانييهوه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە مافی تەواوی کەسوکاری قوربانیان دەکاتەوە و دەڵێت، “له‌م ياده‌دا جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى ڕ‌ژێمى پێشوو دهكهينهوه.”
نێچیرڤان بارزانی ڕێز لە خۆڕاگری کەسوکاری قوربانیان دەگرێت و پەیامێک ئاڕاستەی دایکان دەکات و دەڵێت، “ده‌ستى ئه‌و دايكه دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م كه به خۆشه‌ويستى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نيشتمان، منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده و گه‌وره كرد.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە مافەکانی قوربانیان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: “له‌م ياده‌دا جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى ڕ‌ژێمى پێشوو دهكهينهوه. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێويسته بیكات بۆ بهديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييان.”
لە کۆتایدا ڕێز و سوپاس بۆ خەڵکی هەموو ئەو ناوچانە دەنێرێت کە بەدەم قوربانییانەوە هاتن و دەڵێت، “سڵاو له يادى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان، ڕێز و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ناوچه‌كانى، به‌هاناى بارزانييه لێقه‌وماوه‌كانه‌وه چوون و يارمه‌تييان دان.”