ڕووسیا پەیامێکی توند بۆ ئەمریکا دەنێرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و پێی دەڵێت“ڕووسیا، ئیسرائیل یان ئێران نییە و هەموو هەڕەشەیەک لە وڵاتەکەی هەنگاوێک بۆ جەنگ نزیکتان دەکاتەوە.”

ڕۆژی دووشەممە 28ی تەمموزی 2025  لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت, “ ئەوانەی لە رووسیا پێیانوایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جدی نییە لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا، هەڵەن، و پێویستە رووسیا بە خێرایی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.”

لەبەرامبەردا دوێنێ سێشەممە 29ی تەمموزی 2025 دیمیتری مێدڤیدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا،  بە پۆستێک لە ئێکس وەڵامێکی توندبۆ  سیناتۆرە ئەمریکییەکە دەنێرێت و دەڵێت،” بۆ تۆ و ترەمپ نییە فەرمان بکەن کەی بێینە سەر مێزی ئاشتی و گفتوگۆکان ئەو کاتە کۆتاییان دێت کە هەموو ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان (لە ئۆکراینا) بەدەستهێنان. ”

دیمیتری مێدڤیدیڤ لە پۆستەکەیدا ئامۆژگاریی ترەمپیش دەکات و پێی دەڵێت: لەبری فەرمانکردن بە رووسیا، سەرقاڵی “سیاسەتی ئەمریکا بێت پێش هەموو شتێک.”   لە بەشێکی تری پەیامەکەشیدا هۆشداریی بە سەرۆکی ئەمریکا دەدات، “رووسیا، ئیسرائیل یان ئێران نییە” و هەموو هەڕەشەیەک لە وڵاتەکەی، هەنگاوێک لە جەنگ نزیکتریان دەکاتەوە، نەک لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا، بەڵکو لەگەڵ ئەمریکا.

ڕۆژی دووشەممە 28ی تەمموزی 2025   ترەمپ و کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە سکۆتلاند کۆبوونەوە. لەکاتی قسەکردن بۆ ڕۆژنامەڤانان، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە پووتین گرت و گوتی، “سێ جار وا دەرکەوتووە کە نزیکین لە رێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام لەناکاو مووشەکەکان ئاراستەی کیێڤ دەکرێن، ئەمە زۆرجار روویداوە و بەدڵم نییە.”

هاوبەشی کردن

20 ملیۆن دۆلار بۆ غەززە تەرخان دەکرێت

بە دوو گوژمە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە20  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەکان بۆ هاوکاریکردنی غەززە لە پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان تەرخان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخەری فریاگوزاریی...

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

سەربازانی ئیسرائیل توشتی نەخۆشی عەقڵی بوون 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ 31 هەزار سەربازمان توشی نەخۆشی دەروونی و کێشەی عەقڵی بوون. دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئامارێکی دەربارەی تەندروستی سەربازانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ 31...

ترامپ تووشی نەخۆشی بووە و پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی دەرکەوتووە

دووبارە پەڵە ڕەشەکەی دەستی ڕاستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە و دکتۆرەکەی دەڵێت؛ تووشی نەخۆشەییە دەمارییەکان بووە. ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 ڕۆیتەرز...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

7 کورد بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویجن

هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و 7 کورد بەربژێرن لە نێو 18 پارت بۆ بەدەستهێنانی 169 کورسی پەرلەمان. رۆژی دووشەممە 11ی ئابی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و تاوەکو 5 ئەیلوول...

بەشدار بازیانی: مەسرور بارزانی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیدارەی “ترامپ”ـە بۆ جیاکردنەوەی بەشە بودجەی کورد لە بەغدا

ڕۆژنامەنووسێک زانیاری دەربارەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەسرور بارزانی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەیشتوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرقاڵی...

سەرکردەیەکی ئەڵمانیا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا دەکات

فریدریش مێرتز، سەرکردەیی سیاسی ئەڵمانیا ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکای بە گرنگ دەزانێت بۆ پەرەسەندنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان فریدریش مێرتز، سەرکردەی سیاسیی ئەڵمانیا، پشتگیری خۆی...

هەواڵی ناوخۆ