سەرچاوە میدیایییەکان دەڵێن نووری مالیکی جەڵتەی دڵ لێیداوە و نووسینگەکەیشی ڕەتیدەکاتەوە

سەرچاوە میدیایییەکان باس لەوە دەکەن: نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کەمێک پێش ئێستا باری تەندروستیی تێکچووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئیبن بیتار لە بەغدا.

ئەو سەرچاوەکان دەڵێن، جەڵتەی دڵ لێیداوە و “نەشتەرگەری بۆ مالیکی کراوە، بەڵام تائێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە”.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە، نووسینگەی نووری مالیکی رەتیاندەکاتەوە و دەڵێت، بۆ پشکنینی مانگانە سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە.