پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/7/29 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و به‌رپرسى سه‌رۆکی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبووه‌وه.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: له كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هێرشه درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌رزنرخاندنى ئاماده‌يى و ڕۆڵى UN له عێراق، جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و مسۆگه‌ركردنى ناردنى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌لحه‌سسان وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى له هێرشه درۆنييه‌كان و پێويستيى ڕێگه‌لێگرتنيان، هه‌موو پشتيوانييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ناردنى شايسته داراييیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، دووپات كرده‌وه.