دوو بەرپرسی دیکەی عێراق بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە کەیسی گەندەڵی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت سزا دران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند: موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم بەتۆمەتی تێوەگلان لە کەیسی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بە 6 ساڵ زیندانی سز درا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق، موسەننا سامەڕایی بە گەڕاندنەوەی 30 ملیار دینار پابەند دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە زیاد جەنابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی گەندەڵی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بە 5 ساڵ زیندانی سزا درا و پابەند کرا بە گەڕاندنەوەی 4 ملیار دینار.
پێشووتر لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرپرس و پەرلەمانتارانەی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە عێراق تێوەگلابوون، هێزە ئەمنییەکان و دژە تیرۆری عێراق 47 کەسی دەستگیرکرد، لە نێویاندا موسەننا سامەڕایی و زیاد جەنابی هەبوون.